ئابووری
سۆران عومه‌ر: هه‌رێم راستگۆ نییه له‌گه‌ڵ به‌غدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێم راستگۆ نییه له‌گه‌ڵ به‌غداو ئه‌و داهاته‌ى ناردویه‌تى راست نییه و ته‌نها بڕێكى كه‌مه له كۆى داهاتى هه‌رێم.
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند "وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی 85 ملیار دیناری خستۆتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عیراق کە دەکاتە سه‌دا50ى ی داهاتی دەروازە سنوریەکان و سه‌دا 50ی داهاتی باجی داهات".
باسى له‌وه‌شكردووه "وەزارەتی دارایی عيراق سەرەتا ئەوەی رەتکردوه‌تەوەو دەڵێ ئەمە سه‌رپێچى بەیاسای بودجە ماددەی 12/بڕگەی دووەم /د ، ماددەی 21بڕگەی دووەم، هەروەها یاسای ئیداره و دارایی مادده‌ی 29یه".
ئه‌وه‌شى باسكردووه "لەکاتێکدا داهاتی ناوخۆی هەرێم ئەوەی بەفەرمی دراوە بەبەغدا مانگانە دەگاتە 350 ملیار دینارە بەبێ داهاتی 26 مەرزی دیکەی هەرێم بەبێ ئەو داهاتانەی نایەنەوە دارایی و دەیبەن، خۆ ئەگەر 85 ملیار دیناری بگەڕێنرێتەوە بۆ بەغدا ئەوی دیکەی لەگەڵ داهاتی نەوت چی لێدەکرێ".
ع،ه