عیراقی

كێشه‌ى به‌رده‌م هه‌ڵنه‌بژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


كێشه‌ى به‌رده‌م هه‌ڵنه‌بژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئاشكرابوو

مه‌ودا میدیا-

پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق هه‌ر دوا ده‌كه‌وێت و ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش هۆكاره‌كه‌ى بۆ دوو لایه‌ن ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وانیش به‌ده‌ستنه‌هێنانى ده‌نگى پێویسته‌ له‌ لایه‌ن كاندیده‌كانه‌وه‌ و رێكنه‌كه‌وتنى سووننه‌كانه‌ له‌ نێوخۆیاندا.

سروه‌ محه‌مه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیرق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "سه‌باره‌ت به‌ پرسی هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق له‌ ئێستادا دوولایه‌نه‌یه‌، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه‌ له‌ دوو دانیشتنى په‌رله‌ماندا كاندیده‌كان شكستیان هێنا له‌ به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگى پێویست بۆ بوون به‌ سه‌رۆك كه‌ 166 ده‌نگ بۆ سه‌ره‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌".

وتیشى "لایه‌نى دووه‌میان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وان وه‌ك په‌رله‌مانتاران و فراكسیۆنه‌كان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن سووننه‌كان خۆیان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گشتیى ئه‌نجام بده‌ن و رێكبكه‌ون له‌ نێوخۆیاندا كه‌ كاندیدێك بنێرن له‌ ناو په‌رله‌ماندا هه‌ڵبژێردرێت و ده‌نگى پێویست به‌ده‌ستبهێنێت".

روونیشیكرده‌وه‌ "ئێستا فشاره‌كانى سه‌ر په‌رله‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان زۆر توند كراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ئۆمێد ده‌كه‌ن رێككه‌وتنى سووننه‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌ زیاتر دوا نه‌كه‌وێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان