عیراقی

هێرشكرایه‌ سه‌ر كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرشكرایه‌ سه‌ر كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ عیراق

مه‌ودا میدیا-

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌ به‌غدا هێرشكرایه‌ سه‌ر كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان و زیانێكى زۆرى هه‌بووه‌.

میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ "به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌ناوچه‌ى چادریه‌ى به‌غدا و ناوچه‌ى فه‌له‌ستینییه‌ هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر كۆمپانیایه‌كى ئه‌مه‌ریكى و په‌یمانگایه‌كى به‌ریتانى ئه‌مه‌ریكى به‌ناوى كامبریج و به‌هۆیه‌وه‌ زیانێكى زۆرى هه‌بووه‌".

تا ئێستا لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ باس نه‌كردووه‌ و دیاریش نییه‌ ئه‌و هێرشه‌ له‌ لایه‌ن چ گروپ و كه‌سێكه‌وه‌ ئه‌نجامدراون.

ع،ه


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان