عیراقی
به دیاری پێدانهوه ئاوارهكان دهگهڕێننهوه زێدی خۆیان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق ژمارهیهك لە ئاوارەكانی نیشتەجێی كەمپی ئاشتی لە سلێمانی، دەگەڕێنێتەوە زێدی خۆیان و بۆ هەر خێزانێكیش بڕی چوار ملیۆن دینار و چەند كەلوپەلێكیان پێدەدات.
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق بڵاویكردووهتەوە "782 ئاوارەی خەڵكی ناوچەكانی شنگال و پارێزگای سەڵاحەدین، كە نیشتەجێی كەمپی ئاوارەكانی ئاشتی لە پارێزگای سلێمانی بوون، بەشێوەیەكی یەكجاری كەمپەكەیان جێهێشت و گەڕانەوە زێدی خۆیان".
راشیگهیاندووه "پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئاوارەكان، بە سەرپەرشتیی ئیڤان فایەق جابروو، وەزیری كۆچ و كۆچبەران بووەو هەر خێزانێكی گەڕاوەش، بڕی چوار ملیۆن دینار و چەند كەلوپەلێكی ناوماڵ و خۆراكی پێویستی بەدیاری پێدرا، كە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە دابینكراوە".
به مهبهست له گەڕانەوەی ئاوارەكان له كەمپەكانی هەرێمی كوردستان، پلانی حكومەتی عیراقه له پێناو داخستنی ههموو كەمپەكان و گەڕاندنەوەی ئاوارەكانه بۆ زێدی خۆیان.
پ ح ع