عیراقی
له‌باره‌ى په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیاره رۆژى شه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق هه‌ڵبژێردرێت و به وته‌ى ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش بێت هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك پێیده‌چێت، وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت "نێوماڵى سووننه‌كان هێشتا په‌رته‌وازه‌یه ".
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق له رۆژى شه‌ممه‌دا، غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "نه‌خێر له رۆژى شه‌ممه سه‌رۆكى نوێ بۆ په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵنابژێردرێت، چونكه زه‌مینه‌ى بۆ ساز نه‌كراوه".
وتیشى "خوێندنه‌وه‌ى پێشوه‌خه و مامه‌ڵه‌كان به‌و جۆره‌یه تاوه‌كو ئێستا دۆخه‌كه له بار نییه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له‌و باره‌یه‌وه تاوه‌كو ئێستا نێوماڵى سووننه‌كان په‌رته‌وازه‌یی پێوه دیاره و زه‌مینه بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك ساز نه‌كراوه".
پ ح ع