جیهانی

فەرەنسا.. ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە گیان لەدەستدەدەن لە بەرزبوونەوەدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەرەنسا.. ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە گیان لەدەستدەدەن لە بەرزبوونەوەدایە
مەودا میدیا-

بەڕێوبەری گشتی كاروباری تەندروستی لەفەرەنسا ئاشکرای کردووە تەنها ئەمڕۆ زیاتر لە 400 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

جیرۆن سلمۆن، بەڕێوبەری گشتی كاروباری تەندروستی لەفەرەنسا رایگەیاند "تەنها ئەمڕۆ 449 حاڵەتی گیان لەدەستدانی تووشبووانی کۆرۆنا لە فەرەنسا تۆمارکراوە، بە تۆمارکردنی ئەمەش ژمارەی گیان لەدەستدان لەو وڵاتە بەهۆی کۆرۆناوە بۆ 2 هەزارو 523 كەس بەرزبووەتەوە".

بەڕێوبەری گشتی كاروباری تەندروستی لەفەرەنسا ئەوەشی ئاشکرا کردووە "لە ئێستادا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتی فەرەنسا 52 هەزارو 128 كەسە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب