عیراقی
سهرۆكى حكومهت 500 ملیار دینارى ترى تەرخان كرد و زەویش دابەشدەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئهمڕۆ سەرۆكی حكومهتى عیراق بەدەر لە بودجەی تەرخانكراوی ساڵانە، 500 ملیار دینارى ترى بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانی پارێزگای دیوانیە تەرخان كرد و رایگهیاند "زەوی نیشتەجێبوون بەسەر دانیشتوانی پارێزگاكە دابەشدەكەن".
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكى حكومهتى عیراق رایگهیاندووه "ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی، لەمیانی پێشوازیكردنی لە ژمارەیەك كەسایەتی پارێزگای دیوانیەی باشووری عیراق، رەخنەی لە خراپیی ئەو پڕۆژانە گرت كە لەساڵانی رابردوودا لەسنووری پارێزگاكە جێبەجێكراون، كە بەهۆی گەندەڵییەوە زۆرێكیان بە تەواونەكراوی ماونەتەوە".
ئهوهش هاتووه "سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: بەدەر لە بودجەی تەرخانكراوی ساڵانە بۆ دیوانیە، بڕیارماندا بە تەرخانكردنی نزیكەی 500 ملیار دیناری تر بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی نوێ و تەواوكردنی ئەو پڕۆژانەی كە بەهۆی كەمتەرخەمیی و سیاسەتە هەڵەكانی رابردوو، بە تەواونەكراوی ماونەتەوە".
بهپێى بڵاوكراوهكهى نووسینكهى راگهیاندنى سهرۆكى حكومهت، سودانی بەڵێنی بە وهفدەكەی پارێزگای دیوانیە دا، زەوی نیشتەجێبوون بەسەر دانیشتووانی پارێزگاكە دابەشبكرێت و پلانێكیشی ئاشكراكرد بۆ دروستكردنی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون و دابەشكردنی بەسەر كەسانی شایستە و سوودمەند نەبوو".
پ ح ع