ئابووری

سبەینێ دەنگ لە سەر پەسەندكردنی خشتەی بودجە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ دەنگ لە سەر پەسەندكردنی خشتەی بودجە دەدرێت

مه‌ودا میدیا-

په‌رله‌مانى عیراق سبەینێ كۆده‌بێته‌وه‌ و ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى داراییش له‌ په‌رله‌مان رایده‌گه‌یه‌نێت "دەنگ لە سەر پەسەندكردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2024، دەدرێت".

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە په‌رله‌مانى عیراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "سبەینێ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا دەنگ لە سەر پەسەندكردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2024، دەدرێت و هەموو فراكسیۆنە كوردییەكانیش یه‌ك دەنگن له‌ سه‌ر  دەنگدان بە پەسەندكردنی بودجەكە".

راشیگه‌یاند "پشكی هەرێم لە خشتەكه‌دا 20 ترلیۆن و 910 ملیار دینارە، كه‌ نزیكەی 11 ترلیۆنی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەرخانكراوە".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "مووچەى هەرێم گرەنتی كراوە، و پەیوەندی نییە به‌ هه‌نارده‌ كردن یان نه‌كردنى نەوت، و عیراق پابەندكراوە مانگانە لەگەڵ مووچەی پارێزگاكانی تری عیراق، مووچە رەوانەی هەرێمی كوردستانیش بكرێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان