ئابووری

مووچەی وانەبێژانیش دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی وانەبێژانیش دابەشدەکرێت

مەودا میدیا-

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ ئاشکرای دەکات، پێش جەژنی قوربان شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 3ی  2024, دابەشدەکرێت.

عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتیی وانەبێژانی ھەرێم تایبەت بە مەودا میدیا رایگەیاند "له‌ هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه‌ ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى سێى وانه‌بێژان و پێش جه‌ژن مووچه‌ى سه‌رجه‌م وانه‌بێژان دابه‌شده‌كرێت".

وتیشى "بەپێی رێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، لە نێوان 250 بۆ 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس  250 بۆ 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت".

باسى له‌وه‌شكرد "ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار وانەبێژە و کرێی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان