ئابووری

زیانی سەرپێچی تۆڕەکانی کارەبا زیاتره‌ لە 820 ملیۆن دینار

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیانی سەرپێچی تۆڕەکانی کارەبا زیاتره‌ لە 820 ملیۆن دینار

مه‌ودا میدیا-

لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا له‌ لایه‌ن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانییه‌وه‌،  هەزار و 200 سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا ئاشکرا کراوه‌، وه‌زاره‌تى كارةباى هه‌رێمیش ده‌ڵێت "خەمڵاندنی زیانی ئه‌و سەرپێچییانه‌ دەگاتە زیاتر لە 820 ملیۆن دینار".

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ 5ى حوزه‌یرانى 2024، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد "تیمەکانی کارەبای سلێمانی لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا هەزار و 200 سەرپێچییان لەسەر تۆڕەکانی کارەبا ئاشکرا کردووە و بەپێی رێنمایی سزا دراون کە بەشێکیان دەستکاری پێوەری زیرەکیان کردبوو".

راشگه‌یاند "كۆی بڕی سزاكه‌یان زیاتر لە 85 ملیۆن دینار بووە و خەمڵاندنی زیانی سەرپێچی بۆ سەر تۆڕەکانی کارەبا دەگاتە زیاتر لە 820 ملیۆن دینار".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "هه‌ڵمه‌تی نەهێشتنی سەرپێچی و سزادانی سەرپێچیکاران به‌رده‌وام ده‌بێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان