ئابووری
دوو مووچه به‌سه‌ریه‌كه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ مانگى چوار ره‌وانه كرد.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وه‌زاره‌تى دارایی عیراق مووچه‌ى مانگى چوارى هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هەرێم كرد".
ئه‌و بڕه پاره‌ى كه به‌غدا بۆ مووچه‌ى مانگى چوارى هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌رێم ناردوویه‌تى نزیكه‌ى 345 ملیار دینار ده‌بێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا، بڕیاره له‌گه‌ڵ مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، مووچه‌ى مانگى چوارى هێزه ئه‌منییه‌كانیش دابه‌شبكرێت.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان "حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌غدا پێش جه‌ژن مووچه‌ى مانگى پێنجى هێزه ئه‌منییه‌كان بنێرێت، ئه‌وا له ماوه‌ى یه‌ك رۆژدا مووچه‌ى مانگى پێنجى هێزه ئه‌منییه‌كان دابه‌ش ده‌كات، واته له هه‌فته‌یه‌كدا دوو مووچه".
ع،ه