ئابووری

چى له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم باسكراوه‌ ؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چى له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم باسكراوه‌ ؟

مه‌ودا میدیا-

شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌غداو سه‌رۆكى دیوانى حكومه‌تیش له‌و باره‌وه‌ زانیاریی ئاشكرا ده‌كات.

ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم رایگه‌یاند "له‌ به‌غدا شاندی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، له‌گه‌ڵ حه‌یان عه‌بدولغه‌نی ،وه‌زیری نه‌وتی عیراق و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق كۆبوونه‌وه‌".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق و خه‌رجیی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و پرسی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، تێچووی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و میكانیزمی رێچاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و پرسه‌ تاوتوێ كراون".

هه‌فه‌ى رابردووتر، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه‌كرد، پێشبینى ده‌كرێت له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم رێككه‌وتن بكرێت.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان