ئابووری

لیستێكى تایبه‌ت ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیستێكى تایبه‌ت ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق كرا

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ناوى زیاتر له‌ 13 هه‌زار كه‌سى له‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق كرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی هه‌رێم ناوى 13 هه‌زار و 120 كه‌سى له‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق كرد.

سه‌نگه‌ر عوسمان، جێگرى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ره‌وانه‌ى به‌غدا كراون له‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان، ئه‌وه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ نوێن و تۆماركراون".

وتیشى "هیوادارین كاریان بۆ بكرێت و ناویان به‌ فه‌رمى بۆ هاوكارى مانگانه‌ تۆمار بكرێت".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان