ئابووری
بۆ جه‌ژن زۆرترین شیرینيى هاورده‌كراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بۆ جه‌ژنى قوربانى پیرۆز، به‌هۆى زۆرى خواست له‌سه‌رى، زۆرترین شیرینى هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان كراوه.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى بازرگانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان له جه‌ژنه‌كاندا گرنگى به شیرینى ده‌ده‌ن و له‌و بۆنانه خواستێكى زۆر له‌سه‌ر شیرینى دروست ده‌بێت له لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد "بۆ ئه‌م جه‌ژنى قوربانه‌ش، بازرگانان شیرینییه‌كى زۆر له لایه‌ن بازرگانان هاورده‌كراوه به‌تایبه‌ت شه‌ربه‌ت و چكلێت و جۆره‌كانى تر، له‌ناوخۆش شیرینى زۆر به‌رهه‌مدێت".
وتیشى "له‌گه‌ڵ زۆرى خواست له‌سه‌ر شیرینى، برنجیش گرنگى زۆرى پێده‌درێت له لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه".