کوردستانی
باوكى شه‌هید سوركێو كۆچیدوایی كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
زاهید مه‌حموود، باوكى شه‌هید سوركێو، یه‌كێك له شه‌هیدانى خۆپیشاندانه‌كانى 17ى شوبات و رۆژانى دوایی، به‌هۆى نه‌خۆشیه‌وه كۆچیدوایی كرد.
ناوبراو هه‌تا ئه‌و كاته‌ى كۆچیدوایی كرد، به ئاواتى ئه‌وه‌بوو رۆژێك بێت و بكوژانى كوڕه‌كه‌ى به سزاى یاسایی خۆیان بگه‌ن.
هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كانى ده‌چوونه سه‌ر گۆڕه‌كه‌ى شه‌هید سوركێو فرمێسكى نائومێدییان ده‌ڕشت چونكه دواى چه‌ندین ساڵ نه‌توانرا بكوژانى كوڕه‌كه‌ى به سزای خۆیان بگه‌ن.
شێخ زاهید له هه‌موو خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌ك وه‌ك چالاكێكى مه‌ده‌نى رۆڵى هه‌بوو، به‌رده‌وام داواى مافى خه‌ڵكى ده‌كرد و چالاكێكى دیاربوو.