تەندروستی

لەمانگێكدا 145 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانى ئەنجامدراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەمانگێكدا 145 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانى ئەنجامدراوە

مه‌ودا میدیا-

بەپێی ئامارێكى بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی رابردوو لەنەخۆشخانەی سووتاویی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی زیاتر له‌ هه‌زار و 500 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

به‌پێى ئاماره‌كه‌ "ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى مانگی رابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاویی یان كردوە 237 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و هه‌زار و 20 كەس سەردانی بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەكە و 312 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتییان كردوه‌".

هه‌روه‌ها "لەنەخۆشخانەی سووتاویی و نەشتەرگەری جوانكاری 13 نەشتەگەری سەرووگەورە و 127 نەشتەرگەری گەورە و 5 نەشتەرگەری مام ناوەند ئەنجام دراوە".

"148 كەس داخڵ كراون و 16 كەسیان لەبەشی سووتاویی و 132 نەخۆشیان لەبەشی جوانكاری بووە".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی