ئابووری
عیراق خشتەیهك لە بارهى خەرجییەکانی هەرێم بڵاودهكاتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
عیراق خشتەی خەرجی و داهاتەکانی لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاودهكاتهوه و بهپێى خشتهكهش خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان لەو چوار مانگەدا زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار بووە، کە 91٪ی بۆ مووچە بووە.
سهبارهت به خەرجی و داهاتەکانی لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ به پیچى ئهو خشتهیهى وەزارەتی دارایی عیراق بڵاویکردووهتەوە، "كۆی داهات لەو ماوەیەدا زیاتر لە 42 تریلیۆن و 725 ملیار دینار بووە، خەرجییەکانیشی 37 تریلیۆن و 143 ملیار دینار بووە، بەو پێیەش حکومەت دوای خەرجییەکان 5 تریلیۆن و 582 ملیار دیناری بۆ ماوەتەوە".
له خشتهكهدا ئهوهش خراوهتهڕوو "لە كۆی خەرجییەكان بڕی 26 تریلیۆن دیناری بۆ مووچە بووە، خەرجییەکانی هەرێمی کوردستانیش لەو چوار مانگەدا زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار بووە، کە 91٪ی بۆ مووچە بووە".
باس لهوهشكراوه "لەو چوار مانگەدا بڕی 3 تریلیۆن و 225 ملیار و 620 ملیۆن دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان رەوانەكراوە".
خەرجییەکان بەمشێوەیە:
خەرجیی بەردەوام: 33 تریلیۆن و 718 ملیار دینار.
خەرجیی وەبەرهێنان: 3 تریلیۆن و 424 ملیار دینار.
خەرجییەکان بەپێی وەزارەت و دامەزراوەکان:
وەزارەتی دارایی: 8 تریلیۆن و 553 ملیار دینار.
ناوخۆ: 4 تریلیۆن و 342 ملیار دینار.
پەروەردە: 3 تریلیۆن و 549 ملیار دینار.
ئەنجومەنی وەزیران:3 تریلیۆن و 186 ملیار دینار.
کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی: 2 تریلیۆن و 146 ملیار دینار.
تەندروستیی: 2 تریلیۆن و 50 ملیار دینار.
بەرگریی: 2 تریلیۆن و 652 ملیار دینار.
کارەبا: 1 تریلیۆن و 446 ملیار دینار.
پ ح ع