گێتی

ساڵانە ملیۆنان كەس بەهۆی خواردنی لەقوتونراوەوە دەمرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ساڵانە ملیۆنان كەس بەهۆی خواردنی لەقوتونراوەوە دەمرن
مەودا میدیا-
ساڵانە لە سەرتاسەری ئەوروپادا بەهۆی  خواردنە لەقوتونراوەكان و تووتن و ماددە كهولییەكانەوە دووملیۆن و 700 هەزار كەس گیانلەدەستدەدەن تا دێت خواست لەسەر ئەو جۆرە خواردنانە زیاتریش دەبێت.

بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی كە لەبارەی خواردنە لەقوتونراوەكان و تووتن و ماددە كهولییەكان بڵاویكردووەتەوە، ساڵانە یەك ملیۆن و 15 هەزار  حاڵەتی گیانلەدەستدان لە ئەوروپادا بەهۆی كێشانی توتن و جگەرەی ئەلیكترۆنییەوە تۆماردەكرێت،  426هەزار و 857 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بەهۆی ماددە كهولییەكانەوە تۆمار دەكرێت. 

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، ساڵانە 117 هەزار كەس بەهۆی خواردنە لەقوتوونراوەكانی وەك گۆشت و 252 هەزار كەسیش بەهۆی ئەو خواردنانەوە گیانلەدەستدەدەن كە لەقوتوونراون و رێژەی خوێیان زیاترە.

لە راپۆرتەكەدا رێكخراوی تەندروستی جیهانی داوا دەكات ، كەرتی پیشەسازی باشتر رێكبخرێتەوە، چونكە ئەو بەرهەمە پیشەسازییانە كە بە مەبەستی بازرگانی بەرهەمدەهێنرێن، بە رێژەی 24% بەشدارن لە كۆی گیانلەدەستدان لە ئەوروپادا.
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان