کوردستانی

ئەمڕۆ هیچ رووداوێكی هاتوچۆ لە راپەڕین تۆمار نەكراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ هیچ رووداوێكی هاتوچۆ لە راپەڕین تۆمار نەكراوە
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەك شەممە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین هیچ رووداوێكی هاتوچۆ رووینەداوە بە پێی ئەو پلانەی كە بەڕێوەبەرایەتییەكە دایناوە كارەكانیان بەڕێوەچووە. 

رائد عەلی عەبدوڵا ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند"لە سەرجەم ئەو شوێنانەی كە جوڵەی هاوڵاتییانی تێدایە و هەموو ئەو شوێنە گەشتیارییانەی كە دەكەونە سنورەكە، ئەفسەری ئێشكگر و كارمەندی پێویستیان بۆ دانراوە بۆئەوەی كۆنترۆڵی جووڵەی ئۆتۆمبێل و هاتوچۆی هاوڵاتییان و گەشتیاران بكەن و دوور بن لە هەر رووداوێكی نەخوازراو". 

وتیشی"بەهۆی ئەو پلانەی كە دایانناوە و پابەندبوونی شۆفێران بە رێنماییەكانی هاتوچۆ، لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا هیچ رووداوێكی هاتوچۆ لە سنورەكە رووینەداوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"پێشتر ئاگادارینامەیەكیان بڵاوكردووەتەوە و تیایدا قەدەغەكردنی هاتوچۆی بارهەڵگریان لە هەر چوار رۆژی جەژندا راگەیاندووە لە شوێنە گەشتیارییەكان و هەموو ئەو شوێنانەی  كە جوڵە و هاتوچۆی هاوڵاتییانی تێدایە". 
ئ.پ 

Qaiwan
Qaiwan