کوردستانی

یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان كه‌ى ده‌بێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان كه‌ى ده‌بێت؟

مه‌ودا میدیا-

پەیمانگای نیشتمانی توێژینەوەی فەلەکناسی و جیۆفیزیا لە میسر، بڵاویکردەوە و دەڵێت، سەرەتای دەرکەوتنی هیلالی مانگی شەوال لە کاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 29ـی رەمەزانی ساڵی 1446ـی کۆچی بە کاتی ناوخۆی قاهیرە دەبێت.

باس له‌وه‌شكراوه‌ "ئەو رۆژە هاوتایە لەگەڵ 29ی ئاداری 2025، دەرکەوتنی هیلالی نوێ بۆ ماوەی حەوت خولەک لە ئاسمانی مەککەدا دەمێنێتەوە، لە قاهیرە بۆ ماوەی 11 خولەک دوای خۆرئاوابوونی رۆژ.
 
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "بەم پێیە ئەگەر هیلالی شەوال لە ئێوارەی 29ی رەمەزاندا ببینرێت، ئەوا رەمەزان ناتەواو دەبێت واتە دەبێتە 29 رۆژ و جەژنی رەمەزانیش دەکەوێتە رۆژی یەکشەممە 30ی ئادار.

"بەڵام ئەگەر هیلالەکە نەبینرا ئەوا 30 رۆژ رەمەزان تەواو دەبێت و جەژنی رەمەزان دەکەوێتە رۆژی دووشەممە 31ی ئادار.

ع
Qaiwan
Qaiwan