کوردستانی
سێ رۆژی داهاتوو پلەی گەرما دەگاتە سەروو 50 پلەی سیلیزی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی عیراق، لە لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما لە چوار پارێزگای عیراق دەگاتە سەروو 50 پلەی سیلیزی و لە هەرێمی كوردستانیش دەگاتە نزیكەی 48 پلە.
بەشی پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، بڵاویكردەوە" لە سێ رۆژی داهاتوودا كاریگەرییەكانی نزمە پاڵەپەستۆی وەرزیی بەردەوام دەبێت، بەتایبەتی لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا پلەكانی گەرما لە زۆرێك لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق دەگەنە سەروو 50 پلەی سیلیزی، لە هەرێمی كوردستانیش پلەكانی گەرما لە نێوان 45 بۆ 48 پلە دەبێت بەپێی شار و شارۆچكەكان".
لە راگەیەنراوەكەدا كەشناسی عیراق هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە لەوەی كە بەركەوتنی راستەوخۆی تیشكی خۆر و كاركردن لە دەرەوە لەو رۆژانەدا كاریگەری خراپ لەسەر پێست و تەندروستییان بەجێدەهێڵێت.
بەپێی پێشبینییەكانی دەستەكە لە هەریەك لە پارێزگاكانی نەجەف، میسان، زیقار و بەسرە پلەكانی گەرما دەگەنە 51 پلەی سیلیزی و لە بەغداد و ئەنباریش پلەی گەرما دەگاتە 50 پلە.
ئ.پ