کوردستانی
بە تێزاب هێرشکرایە سەر دایک و کچێک
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەوی شەممە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سەقز دایکێک و کچەکەی لە لایەن کەسانێکی نزیک بنەماڵەی خۆیانەوە بە تیزاب هێرش کرایە سەریان و تۆمەتباری سەرەکی دەستبەسەر کرا.
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە 14ی کانونی یەکەمی 2019 لە شەقامی سەعدی شاری سەقز، ژنێک لە گەڵ کچە تەمەن 28 ساڵەکەی لە لایەن دوو کەسەوە کە ماتۆریان پێ بوو، کەوتنە بەر پەلامار و تیزابیان بەسەردا کراوە.
ئەو دووژنە لە پشتەوە تیزابیان بسەردا پڕژێندراوە و دوای وەرگرتنی چارەسەریی پێویست چوونەتەوە ماڵی خۆیان و باری تەندروستییان جێگیرە.
حەمید ڕەزایی، فەرماندەی ئیتزامی شاری سەقز لەوبارەوە ڕایگەیاندووە: هۆکاری ئەو کارە کیشەی خێزانی بووە و یەکێک لە نزیکەکانیان کە تۆمەتباری سەرەکی بووە دەستبەسەر کراوە.