عیراقی
زۆرى تهرمى حاجییان سعودیه ناچار به كارێك دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
کونسوڵخانەى عیراق لە جەددە، رایدهگهیهنێت "بەهۆى بوونى ژمارەیەکى زۆر تەرمى حاجییان لە پزیشکى شەرعیى مەککە، دەسەڵاتدارانى سعودیە ناچار بوون بەکاتیى تەرمى حاجییان بەخاکبسپێرن".
سهبارهت به گیان لهدهستدانى حاجییان له سعودییه، له راگەیەندراوێکدا کونسوڵخانەى عیراق لە جەددە، ئاشكرایكردووه "دوو نووسراوى فەرمیى کەسوکارى ئەو حاجییانەى گیانیان لەدەستداوە، ئاڕاستەى پزیشکى شەرعى و پۆلیسى مەککە دەکەن، تاوەکو پەلە بکەن لە دەرهێنانى بەڵگەنامەى گیان لەدەستدان و تەواوکردنى رێکارەکان بە هەماهەنگى لەگەڵ نێردەى دەستەى حەج و عومرەى عراق".
روونیشیكردووهتهوه "بەرزیى رێژەى گیان لەدەستدان لەناو حاجییانى بە تەمەن هۆکارەکەى گەرماى بەتین بووە، زۆریى ژمارەى تەرمەکانیش لە پزیشکى شەرعى، دەسەڵاتدارانى سعودیەى ناچارکردووە بەکاتیى تەرمەکان بەخاکبسپێرن تاوەکو ئەو کاتەى رێکارەکانى حەج تەواو دەبن".
له راگهیهندراوهكهى کونسوڵخانەكهدا ئهوهش هاتووه "کەسوکارى هەر حاجییەک کە لە مەککە گیانی لەدەستداوە بیەوێت تەرمەکەى بگەڕێنێتەوە، بە هەماهەنگى لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانى سعودیە کارئاسانى بۆ دەکەن".
پ ح ع