گێتی
وڵاتێكى تر دانپێدانانى به دهوڵهتى فهلهستین راگهیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئەرمینیا دانپێدانانى به دهوڵهتى فهلهستین رادهگهیهنێت و وهزارهتى دهرهوهى وڵاتهكهش ئاماژە بهوهدهكات "لەسەر بنەمای پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان، یەکسانی گەلان، سەروەریی و پێکەوە ژیانی ئاشتییانە، کۆماری ئەرمینیا دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا دەنێت".
لە راگەیەندراوێکدا ئەمرۆ هەینى 21ى حوزهیرانى 2024، وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا رایگهیاند "دۆخی کارەساتبارانەی مرۆیی غەززە و ململانێی سەربازی بەردەوام یەکێکە لە پرسە سەرەکییەکان پێویستی بە چارەسەر هەیە، کۆماری ئەرمینیا بە توندی بە ئامانجگرتنی ژێرخانی مەدەنی و توندوتیژی بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل و بارمتەگرتن رەتدەکاتەوە و دەچێتە پاڵ داواکارییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئازادکردنیان بەبێ مەرجی پێشوەختەی بارمتەکان".
دهشڵێت "کۆماری ئەرمینیا پەیوەندی بە بڕیارنامەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە کردووە، کە داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە غەززە دەکەن، بە دڵسۆزییەوە گرنگی بە دامەزراندنی ئاشتی و سەقامگیریی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دامەزراندنی ئاشتەوایی هەمیشەیی لە نێوان گەلانی جوو و فەڵەستینییەکاندا دەدات".
روونیشیكردووهتهوه "ئێمە لە پلاتفۆرمە نێودەوڵەتییە جیاوازەکاندا هەمیشە بانگەشەمان بۆ چارەسەری ئاشتییانە و هەمەلایەنەی پرسی فەڵەستین کردووە و پشتیوانی لە پرەنسیپی (دوو دەوڵەت)ی چارەسەری ململانێی ئیسرائیل و فەلەستین دەکەین، ئەمە تاکە رێگایە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان دەتوانن ئاواتە رەواکانیان بەدیبهێنن".
ئهوهش هاتووه "وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا، بە پشتبەستن بە ئەوانەی باسکران، پابەندبوونی خۆی بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی یەکسانی و سەروەریی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی گەلان دووپاتدەکاتەوە و دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت".
ئهم راگهیهندراوهى ئهرمینیا له كاتێكدایه، تاوەکو ئێستا دهبێته 146 وڵات كه دانیان بە دەوڵەتی فەلەستیندا ناوە.
پ ح ع