عیراقی
كێشه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى عیراق چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رزی گه‌رمادا كێشه‌ى كه‌مى كاره‌با له عیراق زیاتر تینى بۆ هاوڵاتییان هێناوه و باس له‌وه‌شده‌كرێت، له‌م ساڵدا په‌رله‌مان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌كات، ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقیش ده‌ڵێت "به‌داخه‌وه كێشه‌ى كاره‌با له عیراق كێشه‌یه‌كى سه‌ره‌كییه و به دوورى ده‌زانم به‌ته‌واوى چاره‌سه‌ر ببێت".
له‌و باره‌یه‌وه، دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایگه‌یاند "په‌رله‌مانى عیراق په‌رله‌مانێكى چالاكه، به‌تایبه‌ت لیژنه‌كان به‌رده‌وام له سه‌ر خه‌تن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هه‌وڵده‌ده‌ن كاره‌كان باشتر بێت به‌ڵام تا چه‌ند به‌رهه‌مدار ده‌بێت ئه‌وه داهاتوو ده‌ریده‌خات".
وتیشى "به‌ڵام به‌داخه‌وه كێشه‌ى كاره‌با له عیراق كێشه‌یه‌كى سه‌ره‌كییه و له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا نه‌توانراوه وه‌كو پێویست چاره‌سه‌ر بكرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئیراده هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كاره‌با، به‌ڵام پێموانییه به ئاسانى ئه‌و كاره بكرێت، چونكه له رووى ماددییه‌وه گوژمه‌یه‌كى زۆرى ده‌وێت و به‌دوورى ده‌زانم به‌ته‌واوى چاره‌سه‌ر ببێت".
پ ح ع