عیراقی
لێبوردنى گشتیی بۆ به‌ندكراوان ده‌رده‌چێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا مدیا-
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق ئاشكرای ده‌كات "لایه‌نه سوننه‌كان داوایان كردووه، لێبووردنى گشتیی بۆ به‌ندكراوان ده‌ربكرێت و سودانیش له كارنامه‌یدا هه‌یه"، ده‌شڵێت "به‌ڵام بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت رێكه‌وتن بكرێت".
دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له ئێستادا لایه‌نه سوننه‌كان داوایان كردووه لێبوردنى گشتیی بۆ به‌ندكراوان ده‌ربكرێت و محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقیش له كارنامه‌یدا هه‌یه".
وتیشى "پێیانوایه له ناو به‌ندكراواندا هه‌ندێك بێتاوانى تێدایه و پێویسته پۆلێنبكرێت، به‌ڵام ئه‌م جۆره بابه‌تانه له عیراقدا به‌هۆى ئه‌وه‌ى فره‌پێكهاته‌ییه ده‌بێت رێكه‌وتنى له سه‌ر بكرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "لایه‌نه سوننه‌كان لێبوردنى گشتیی به گونجاوتر ده‌زانن و ده‌ڵێن گشتگیرتره، به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌ر له چوارچێوه‌ى داواكاریی ماوه‌ته‌وه".
پ ح ع