گێتی
مهسعود پزیشكیان بوو بە سەرۆك كۆماری ئێران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا مدیا-
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی ئێران، ئەنجامی كۆتایی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری ئێرانی راگەیاند و بەپێی ئەنجامەكانیش مهسعود پزیشكیان بوو بە سەرۆك كۆماری نوێی ئێران.
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی ئێران رایگەیاند، لە گەڕی دووەمی 14یەمین خولی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی ئێران زیاتر لە 61 ملیۆن و 452 هەزار كەس لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵاتەكە مافی دەنگدانیان هەبووە، بەڵام تەنها 30 ملیۆن و 500 هەزار كەس دەنگیان داوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە كۆی 30 ملیۆن و 573 هەزار و 931 دەنگ، پزیشكیان 16 ملیۆن و 384 هەزار و 403 دەنگی بەدەستهێناوە و سەعید جەلیلیش 13 ملیۆن و 538 هەزار و 179 دەنگی بەدەستهێناوە.
دوێنێ هەینی، گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران بەڕێوەچوو، بەپێی دەستووری ئێرانیش، هەر كاندیدێك لەو دوو كاندیدەی سەرۆك كۆمار ئەگەر لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەكاندا دەنگی زیاتری بەدەستهێنا، ئەوا راستەخۆ دەبێتە سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە.
ئ.پ