کوردستانی
لە 24 كاتژمێردا هەشت كەس لە چەمچەماڵ بوونەتە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدمیا-
لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی دوو رووداوی هاتوچۆ لە سنوری قەزای چەمچەماڵ هەشت كەس بوونەتە قوربانی.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ بڵاویكردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا لە سنورەكە دوو رووداوی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەران روویانداوە و بەهۆیەوە كەسیك گیانی لەدەستداوە و حەوت كەسی تریش برینداربوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، رووداوی یەكەم، وەرگەرانی تۆیۆتا لاندگرۆزەرێك بووە لەسەر رێگای ناحیەی ئاغجەلەر-گۆپتەپە كە تیایدا كەسێك گیانیلەدەستداوە و كەسێكی تریش برینداربووە، لە رووداوی دووەمیشدا بە هەمان شێوە ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر لە نزیك مۆنۆمێنتی ئەنفال وەرگەڕاوە و شەش كەس بە سووكی بریندار بوون.
ئ.پ