کوردستانی
نزیكەی سێ ملیۆن دەنگدەر لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق، لە هەرێمی كوردستان ناوی نزیكەی سێ ملیۆن هاوڵاتی تۆماركراوە كە كارتی دەنگدانیان وەرگرتوە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، لە هەرێمی كوردستان لە كۆی سێ ملیۆن و 789 هەزار و 360 دەنگدەر، دوو ملیۆن و 901 هەزار و 80 دەنگدەر تۆماركراون كە كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە كۆمسیۆن تا ئێستا چەند جارێك وادەی تۆماركردنی ناوی دەنگدەرانی درێژكردووەتەوە بۆئەوەی زۆرترین ژمارەی هاوڵاتییان بتوانن ناوی خۆیان تۆمار بكەن و بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا بكەن.
ئ.پ