کوردستانی
بەهۆی تینوێتییەوە 12 كۆچبەری كورد گیانیانلەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
12 كۆچبەری كوردی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان لە كاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا، دوای تێكچوونی ئۆتۆمبیلەكەیان لە بیابانی جەزائیر بەهۆی تینوێتییەوە گیانیانلەدەستدا.
كۆمەڵەی گەڕان و فریاگوزاری لە جەزائیر لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "ئۆتۆمبیلێكی جۆری تۆیۆتا لە ناوچەی حەسی-بێلفور لە بیابانەكانی جەزائیر دۆزراوەتەوە كە ژمارەیەك تەرمی لە تەنیشت بووە".
كۆمەڵەكە ئاماژهی بۆ ئەوەشكردووە "لە رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردووەوە بێسەروشوێنبوونی ئەو ئۆتۆمبێلەیان راگەیاندووە و لەو كاتەوە بەدوایدا دەگەڕێن".
هەوڵی كۆچكردنی هاوڵاتیانی كوردی رۆژئاوای كوردستان بۆ گەیشتن بە كیشوەری ئەوروپا لە رێگەی باكوری ئەفریقاوە، بۆ دەربازبوونە لە شەڕ و تێكچوونی بارودۆخی ئەمنی و ئابوری ناوچەكە بە تایبەت وڵاتی سوریا.
ئ.پ
.