کوردستانی

بۆ مانگی حەوت مووچەی خانەنشینان هاوتای بەغدا دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ مانگی حەوت مووچەی خانەنشینان هاوتای بەغدا دەكرێت


لیستی مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینانی هەرێم هاوتای بەغدا ئامادە دەكرێت و دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، بەڵام تا ئێستا روون نییە كە بەغدا جێبەجێیدەكات یاخود نا. 

شێخ عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنیشینی پێشمەرگە لە سلێمانی رایگەیاند "لیستی مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینان هاوتای بەغدا ئامادە دەكەن، بەڵام لەبەرئەوەی یەكسانكرنی مووچەی خانەنشینان پێویستی بە زیادكردنی پارەیە، بۆیە نازانن بەغدا جێبەجێیدەكات یاخود نا". 

وتیشی " یاسا نوێیەكە لە بەرژەوەندی خانەنشینانی مەدەنییە، چونكە بەپێی ئەو یاسایە كەمترین مووچەی بنەڕەتی خانەنشینان 500 هەزار دینارە و زیادكرنی مووچەكەش پەیوەست دەبێت بە ساڵی خزمەتی فەرمانبەرەكەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" خانەشینانی سەربازی ئەوانەی كە مووچەكانیان سەروو یەك ملیۆن دینارە دەستكاری ناكرێت، بەڵام ئەو كەسانەی مووچەكەیان لە نێوان 500 بۆ  999 هەزار دینارە بڕی 100 هەزار دیناری دیكە دەچێتە سەر مووچەكەیان، بەوەش كەمترین مووچە دەبێتە 600 هەزار دینار".
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان