کوردستانی

رێكخراوێكى ئه‌مه‌ریكى: به‌هۆى بۆردوومانى توركیاوه‌ 162 گوند چۆڵبوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێكخراوێكى ئه‌مه‌ریكى: به‌هۆى بۆردوومانى توركیاوه‌ 162 گوند چۆڵبوون

مه‌ودا میدیا-

رێكخراوى سى پى تى ئه‌مه‌ریكى له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، به‌هۆى توركیاوه‌ سه‌دان گوند چۆڵكراون له‌ هه‌رێمى كوردستان و هه‌زاران بۆردوومانیش له‌ هه‌رێم كراوه‌.

رێكخراوه‌كه‌ له‌ راپۆرتەکەیدا باسى له‌وه‌شكردووه‌ "لە سەرەتای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا کۆتایی حوزەیرانی ئه‌مساڵ، دەوڵەتی تورکیا هەزار و 76 هێرش و بۆردوومانی بۆسەر باشووری کوردستان ئەنجامداوە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "له‌و بۆردوومان و هێرشانه‌ 526 له‌ پارێزگای دهۆک، 405 له‌ پارێزگای هەولێر، 135 له‌ پارێزگای سلێمانی و 10 بۆردوومان له‌ پارێزگای نەینەوابوون".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "بە هۆی لەشکرکیشیی و بۆردوومانەکانی تورکیاوە 20  هەزار دۆنم زەوی و کشتوکاڵ و دارستان سووتاون، بە هۆی بۆردوومانەکانەوە 162 گوند چۆڵکراون و زیاتر لە 602 گوندى تریش مەترسی چۆڵبوونیان لەسەرە".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان