کوردستانی

تا ئێستا سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌سه‌ر له‌شكركێشى توركیا قسه‌ى نه‌كردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


تا ئێستا سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌سه‌ر له‌شكركێشى توركیا قسه‌ى نه‌كردووه‌

مه‌ودا میدیا-

تا ئێستا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر له‌شكركێشى توركیا بۆ ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان هیچ قسه‌و هه‌ڵوێستێكى نه‌بووه‌.

ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه‌ توركیا هێزێكى زۆرى هێناوه‌ته‌ سنورى دهۆك له‌ ئامێدى و چه‌ندین چه‌ك و جبه‌خانه‌ى گه‌وره‌یان پێیه‌ و به‌ ده‌یان كیلۆمه‌تر هاتوونه‌ته‌ ناو خاكى هه‌رێم، به‌ڵام تا ئێستا مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم هیچ هه‌ڵوێست و قسه‌یه‌كى له‌و باره‌وه‌ نه‌كردووه‌.

هاتنى سوپاى توركیا بۆ ناو خاكى هه‌رێم ترس و دڵه‌ڕاوكێى لاى خه‌ڵكى ئه‌و گوندانه‌ دروستكردووه‌ و به‌رده‌وام سوپاى زیاتر دێت و له‌ نزیك شوێنى نیشته‌جێبوون جێگیرده‌بن.

هێنانى ئه‌و سوپایه‌ بۆ شه‌ڕى په‌كه‌كه‌یه‌ و شه‌وى رابردووتر له‌ سنورى ئامێدى شه‌ڕێكى قورس له‌نێوان سوپاى توركیاو په‌كه‌كه‌ روویداوه‌.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان