کوردستانی

لیژنه‌كه‌ى به‌غدا گه‌یشته‌ هه‌رێمى كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنه‌كه‌ى به‌غدا گه‌یشته‌ هه‌رێمى كوردستان

مه‌ودا میدیا-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، لیژنه‌كه‌ى وردبینى چاودێرى دارایی عیراق گه‌یشته‌ هه‌رێم بۆ وردبینى له‌ لیستى مووچه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌.

دیوانى چاودێریی دارایی عیراق لیژنه‌یه‌كى ناردووه‌ته‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى وردبینى له‌ ناوى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ بكات و به‌ ناوى چوارى و ناوى سیانى دایك لێیان دڵنیا بێته‌وه‌.

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی عیراق رایگه‌یاند "لیژنه‌كه‌ى به‌غدا 10 رۆژیان پێده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ى وردبینى له‌ ناوى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ بكه‌ن".

ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ كۆتا چاره‌سه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ى چیتر مووچه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ دوانه‌كه‌وێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان