کوردستانی

كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو بڕیارێكى نوێیاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو بڕیارێكى نوێیاندا

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى بڕیاربوو رۆژى چوارشه‌ممه‌ له‌ دژی بڕیارێكی بانكی ناوەندی سه‌باره‌ت به‌ رێوشوێنەكانی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران، كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە عیراق و پارێزگاكانی تر مانگرتن ئه‌نجام بده‌ن، بڕیاریاندا به‌ هەڵپساردنى مانگرتنه‌كه‌یان.

لە بەیاننامەیەكدا نوێنەرانی كۆمپانیاكان رایانگه‌یاندووه‌ "دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ نوێنەری نووسینگەی سەرۆك وەزیران و بانكی ناوەندی بڕیاریانداوە مانگرتنەكەیان تا كاتێكی نادیار هەڵپەسێرن".

راشیانگه‌یاندووه‌ "رێككەوتوون لەسەر چارەسەری كێشەكانی پەیوەست بە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو، بەتایبەت كێشەكانی پەیوەست بە رێكخستنی كاركردنی كۆمپانیاكان لە فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان".

نیگه‌رانییه‌كانى كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، لە كۆی 1200 كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو، بانكی ناوەندی تەنها چوار كۆمپانیای هەڵبژاردووە، هاوكات گۆڕینى رێوشوێنی پێدانی دۆلار بە گەشتیاران.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان