کوردستانی

دابه‌شكردنى ئاو راده‌گیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابه‌شكردنى ئاو راده‌گیرێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9ى ته‌ممووزى 2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی كۆیه راگرتنى پڕۆژه‌ی ئاوی نێوان ته‌قته‌ق - كۆیهى راگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌شى بۆ چەند گرفتێک گه‌ڕانده‌وه‌.

لە راگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی كۆیه‌ ئاشكرایكردووه‌ "لە كاتژمێر حەوت و 30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌ی ئاوی نێوان ته‌ق ته‌ق - كۆیه‌ راگیرا".

روونیشى كردووه‌ته‌وه‌ "هۆکاری راگرتنی پڕۆژەکە دەگەڕێتەوە بۆ لێكترازانی بۆری 18 ئینجی لە نزیك ته‌قته‌ق، كه‌ بە هۆیەوە پڕۆسەی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە وەستێنراوە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "تیمه‌كانمان سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ن تاوەکو به‌ زووترین كات بتوانن گرفتەکە چارەسەر بکەن و ئاو بگاتەوە‌ شاری كۆیه‌".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان