کوردستانی
پله‌كانى گه‌رما به‌رزتر ده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌واى بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه بڵاوكرده‌وه و به‌پێ پێشبینییه‌كانیش پله‌كانی گه‌رما له‌م دوو رۆژه‌دا به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایگه‌یاندووه "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كه‌شی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم، ئاسمان ساماڵ و پله‌كانی گه‌رماش به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ روو له‌به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن".
راشیگه‌یاندووه "سبه‌ی چوارشه‌ممه كه‌شی ناوچه‌كانی هه‌رێم، ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له‌هه‌مانكاتیشدا جارێكی دیكه پله‌كانی گه‌رما به رێژه‌ی 1-2 پله به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌رزتر ده‌بنه‌وه و خێرایی با له‌نێوان 15-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت".
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر: 43
سلێمانی: 41
دهۆك: 42
كه‌ركوك: 47
هه‌ڵه‌بجه: 43
زاخۆ: 42
سۆران: 42
حاجی ئۆمه‌ران: 31
گه‌رمیان: 47
پ ح ع