کوردستانی
كۆمیسیۆن هاوڵاتییان ئاگادار دهكاتهوه"دوا واده رادهگهیهنێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، رایدهگهیهنێت "هەموو ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان تەواو کردووە و رۆژی چوارشەممە کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی پەنجەمۆری هاوڵاتییان".
حەسەن هادی زایر، ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند "لە یەکی ئەم مانگەوە دەستیانکردووە بە وەرگرتنەوەی پەنجەمۆری ئەوکەسانەی لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو نەیخوێندبووەوە".
هاوکات دەشڵێت "درێژکردنەوەی ماوەی وەرگرتنی پەنجەمۆری هاوڵاتییان دەرفەتێک بوو بۆ بەشداری کردنی زیاتری ئەو کەسانەی کارتی دەنگدانیان هەیە و لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو پەنجەمۆرەکانیان نەیخوێندبووەوە".
بڕیارە 20 تەشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.