کوردستانی

تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات هاوڵاتییه‌كى كوشتووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات هاوڵاتییه‌كى كوشتووه‌

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى تۆمه‌تبارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات هاوڵاتییه‌ك ده‌كوژێت، له‌ پاش زیاتر له‌ ساڵێك و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان، له‌ لایه‌ن پۆلیسی سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لە دەرەوەی وڵات هاوڵاتییەکی کوشتبوو.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی رایگه‌یاندووه‌ "لە 24ی شوباتی 2023 هاووڵاتییەكی‌ كورد لەدایكبووی ساڵی‌ 1989 لەجەنگەڵەكانی‌ فەرەنسا كوژرا، دواتر كەسوكارەكەی‌ سكاڵای‌ یاساییان تۆماركرد لە دژی‌ تۆمەتبارەكە كە لەلەدایكبووی‌ 1985 ە".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "دوای كردنەوەی پەڕاوی‌ لێكۆڵنەوە و كۆكردنەوەی‌ زانیاریی‌ لەسەر تۆمەتبار و وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەری‌ لێكۆڵینەوە،  تۆمەتبار لەكاتی‌ گەڕانەوەی‌ بۆ هەرێمی‌ كوردستان لە سنووری زاخۆ دەستگیركرا".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "لەئێستاشدا تۆمەتبار بەبڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 406 لەیاسای‌ سزادان لەنووسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ كوشتنی‌ سلێمانی‌ راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان