کوردستانی
تورکیا زیاتر له 10 فڕۆکەی جەنگی بۆ ئاسمانی دهۆک ناردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودامیدیا-
لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین، سوپای تورکیا لە چەند رۆژی رابردوودا گەڕێکی نوێی هێرشی وشکانی و ئاسمانی بۆ سەر خاکی عیراق بە بیانووی رووبەرووبوونەوە لەگەڵ پهکەکە دەستپێکردووە.
میدیاکانی ناوخۆی عیراق باس لەوە دەکەن "کە تورکیا بە هێرشەکانی رۆژانەی خۆی بۆ سهر چهند ناوچهیهكى ههرێمى كوردستان زیانێکی بەرچاوی بە ژینگە و ماڵی ئەو ناوچانە گەیاندووە و بووەتە هۆی ئاوارەبوونی بەشێکی زۆر لە دانیشتووانهكهشیان".
پێشڕەوی هێزەکانی تورکیا لە عیراق، پێچەوانەی سیاسەتی دراوسێیەتی و هاوتەریبە لەگەڵ داگیرکاری، ئەمەش زیان بە پەیوەندیی و دیبڵۆماسی نێوان هەردوو وڵات دەگەیەنێت.