کوردستانی

ئه‌و گرفته‌ى رووبه‌ڕووى هاوڵاتییان ببووه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌و گرفته‌ى رووبه‌ڕووى هاوڵاتییان ببووه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى سیستمی ئەلیكترۆنی پێدانی پارەی ئاو لە هەرێمی كوردستان راگیرا، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت "سیستمه‌كه‌ ئه‌مڕۆ چاك ده‌كرێته‌وه‌ و هاوڵاتییان ده‌توانن مامه‌ڵه‌كانیان رایی بكه‌ن".

ئامانج جه‌لال، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "سیستمی ئەلیكترۆنی پێدانی پارەی ئاو له‌ هه‌ولێره‌وه‌ راگیرابوو، به‌هۆى چاكسازیكردن تێیدا".

وتیشى "ئه‌مڕۆ چاك ده‌كرێته‌وه‌ و له‌ سبه‌ینێوه‌ ئاسایی كارا ده‌بێته‌وه‌".

ئه‌وه‌شى وت "هاوڵاتییان ده‌توانن سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاو بكه‌ن و پاره‌ه‌ بده‌ن و ئیش و كاره‌كانیان رایی بكه‌ن".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، لە رۆژی هەشتی ته‌ممووزه‌وه‌ كێشە لە سێرڤەرە سەرەكییەكانی كۆمپانیای جێبەجێكاری سیستمی پێوەری ئاو دروستبووە و بەهۆیەوە وەرگرتنی پارەی پێوەرەكە لە هاوڵاتییان ڕاگیراوە.

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان