عیراقی

په‌روه‌رده‌ چه‌ند نمره‌یه‌ك ده‌دات به‌ خوێندكاران

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌روه‌رده‌ چه‌ند نمره‌یه‌ك ده‌دات به‌ خوێندكاران

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق دوو بڕیارى به‌ سوود له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خوێندكاران ده‌رده‌كات كه‌ بریتیین له‌ پێدانى پێنج نمره‌ و به‌شداریكردن له‌ تاقیكردنه‌وه‌ى خولى دووه‌م ئه‌گه‌ر له‌ هه‌موو وانه‌كانیش ده‌رنه‌چووبن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ى عیراق رایگه‌یاندووه‌ "وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڕیاریداوه‌ به‌پێدانی پێنج نمره‌ به‌ سه‌رجه‌م خوێندكارانی پۆلی یه‌ك تا پێنجی بنه‌ڕه‌تی و پۆله‌ ناكۆتاكانی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی واته‌ (یه‌ك و دوو)ی ناوه‌ندی و (چوار و پێنج)ى ئاماده‌یی له‌گه‌ڵ په‌یمانگه‌ پیشه‌ییه‌كان و په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كان". 

راشیگه‌یاندووه‌ "بڕیاریشدراوه‌ رێگه‌ بدرێت به‌ به‌شداریكردنی خوێندكارانی پۆلی یه‌ك تا چواری بنه‌ڕه‌تی له‌ خولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كان كه‌ له‌ سه‌رجه‌م وانه‌كان له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی یه‌كه‌م بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 ده‌رنه‌چوون".

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە