کوردستانی

واشنتۆن گڵۆپى سه‌وزى هه‌ڵكرد و توركیا ده‌ستیپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


واشنتۆن گڵۆپى سه‌وزى هه‌ڵكرد و توركیا ده‌ستیپێكرد

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، واشنتۆن داواى له‌ توركیا كردووه‌ لەگەڵ بەرپرسانی عیراق و هەرێمی کوردستان هاوئاهەنگی بکات سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنانەی لە دەرەوەی سنوور ئەنجامیان دەدات.

ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند "ئێمە داوامان لە حکومەتی تورکیا کردووە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی عیراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بکات سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی لە دەرەوەی سنوور ئەنجامی دەدات، هەروەها داوامان کردووە خەڵکی سیڤیل بپارێزێت لەوەی زیانیان بەربکەوێت".

باسى له‌وه‌شكرد "ئێمە لەو مەترسییە بەردەوامە تێدەگەین کە پەکەکە دروستی کردووە، بەڵام ئێمە داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین لەگەڵ حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دیکەی نێوخۆیی هاوئاهەنگی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بکات".

ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ توركیا هێزێكى زۆرى هێناوه‌ته‌ ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان و به‌ ده‌یان فڕۆكه‌ى جه‌نگى شه‌ڕى په‌كه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌ له‌ سنورى ئامێدی.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان