کوردستانی

بنكه‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌ بۆردوومان كراو قوربانيى هه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بنكه‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌ بۆردوومان كراو قوربانيى هه‌یه‌

مه‌ودا میدیا-

كه‌مێك پێش ئێستا، بنكه‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌ له‌ سنورى دهۆك بۆردوومانكراو قوربانیش هه‌یه‌.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به‌ مه‌ودا میدیا دراون "له‌ سنورى دهۆك له‌ ناوچه‌ى سه‌رگه‌لێ، بنكه‌یه‌كى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ بۆردوومانكراون و باس له‌ بوونى قوربانیی ده‌كرێت".

تا ئێستا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و هیچ لایه‌نێكى په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌ر ئه‌و بۆردوومان روونكردنه‌وه‌یان نه‌داوه‌.

باس له‌وه‌ ده‌كرێت توركیا ئه‌و بۆردوومانه‌ى كردووه‌ چونكه‌ چه‌ندین هێزى له‌ سنوره‌كه‌ جێگیركردووه‌ و ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكیشه‌ په‌كه‌كه‌ و توركیا له‌و سنوره‌ به‌رانبه‌رن و ناوه‌ ناوه‌ش شه‌ڕ هه‌یه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە