کوردستانی

خالید شوانى: پارتى رێگره‌ له‌ دانانى پارێزگارێكى كورد بۆ كه‌ركوك

مەودا میدیا - سلێمانی |


خالید شوانى: پارتى رێگره‌ له‌ دانانى پارێزگارێكى كورد بۆ كه‌ركوك

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ رابردوو پارتى دیموكراتى كوردستان رێگربووه‌ له‌ دانانى پارێزگارێكى كورد بۆ كه‌ركوك.

خالید شوانی، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى رایگەیاند "پێشتر وەكو كورد زۆرینەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكمان هەبوو دەمانتوانی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابنێین، بەڵام پارتی رێگربوو".

باسى له‌وه‌شكرد "لە ساڵی 2017 تاوەكو 2019 زۆرینەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كورد بوون دەتوانرا پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابنرێت، بەڵام پارتی رێگربوو كە ئەگەر پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابنرایە 50 %ی تەعریب لەو شارە نەدەكرا".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەوەی ئێستا كورد دەیكات بەرگریكردنە و خەڵكی كەركوك باجی هەڵەی سیاسی دەدەن".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان