گێتی
گه‌رما ده‌وام كردن راده‌گرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دەوامی فەرمانگەکان لە 13 پارێزگای وڵاتى ئێران، به‌هۆى بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زۆری خواستى بەکارهێنانی کارەبا، بۆ ماوەی یه‌ك رۆژ راده‌گیرێت.
به‌پێى بڵاوكراوه‌كانى میدیا ناخۆییەکانی ئێران، به‌هۆى زۆرى خواستی بەکارهێنانی کارەبا لە ته‌واوى ئێران كه گەیشتووەتە زیاتر لە 77 هەزار مێگاوات، و هه‌روه‌ها بۆ رێگریكردن لە پچرانی کارەبای ماڵان، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی تەممووزی 2024، فەرمانگەکانی 13 پارێزگای ئه‌و وڵاتە دەوامیان راگرتووە.
راگرتنى ده‌وام له هه‌ر یه‌كه له پارێزگاکانی زەنجان، قوم، سێمنان، خوزستان، بوشێهر، مەرکەزت، ئیسفەهان، یەزد ، سیستان ، بەلوچستان، چوارمەحاڵ، بەختیاری، کرمان، خوراسانی باشوور و لوڕستان بووه.
به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما لە هەندێک لە پارێزگاکانى ئێران 50 پلەى سلیزى تێپەڕاندووە.
پ ح ع