تەندروستی

912 منداڵ له‌ سلێمانى له‌ دایكبوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


912 منداڵ له‌ سلێمانى له‌ دایكبوون

مه‌ودا میدیا-

مانگى رابردوو له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى منداڵبوون له‌ سلێمانى زیاتر له‌ 900 منداڵ له‌ دایكبوون و زۆربه‌شیان كوڕ بوون.

به‌پێى ئامارێكى ته‌ندروستى سلێمانى "لەماوەی مانگی رابردوو لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 912 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون".

هه‌روه‌ها " 467 منداڵ كوڕ بوون و 445 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 520 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 392 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون و 586 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون".

هه‌روه‌ها "23 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 3 حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و 1 حاڵەتی لەدایكبوونی چواری و 127 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan