کوردستانی

هاوڵاتییانی ئەم شارە ئاگاداردەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییانی ئەم شارە ئاگاداردەکرێنەوە

مەودا میدیا-

وەزارەتی شارەوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاککردنەوەی بۆری ئیفراز سێی راگەیاند.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە "دوای شکانی بۆریی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر، لە ماوەی کەمتر لە 12 کاتژمێردا، بۆرییەکە چاكکرایەوە و وێستگەکە کەوتەوەکار ".

باس لەوەشکراوە "لە نزیکترین کاتدا ئاوی خواردنەوە دەگاتەوە ئەو ماڵانەی بەهۆی شکانی بۆرییەکەوە کێشەی کەمئاویان بۆ دروست بوو".

ساڵانە چەندینجار بۆری ئاوی خواردنەوەی ئیفراز سێ لە هەولێر دەشکێت و بەهۆیەوە بەشێکی دانیشتوانی شارەکە بێ ئاو دەبن.

ع
Qaiwan
Qaiwan