ئابووری
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی: دواى ئاماده‌كردنى راپۆرتى وه‌فده‌كه ئه‌م كاره ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له ئێستادا به مه‌به‌ستى وردبینى كردن له لیستى مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان، وه‌فدێكى دیوانى چاودێریى دارایی عیراق هاتوونه‌ته هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقیش ده‌ڵێت "دواى ئاماده‌كردنى راپۆرتى وه‌فده‌كه پێویسته پاره‌ى مووچه بنێردرێت".
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق تایبه‌ت به مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "وه‌فده‌كه‌ى دیوانى چاودێریی دارایی عیراق كه ئێستا له هه‌رێمى كوردستانن، ره‌نگه دوو بۆ سێ رۆژێكیان لێره پێویست بێت".
وتیشى "دواتر چه‌ند رۆژێكیان پێویسته له میانى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عیراق و ئاماده‌كردنى راپۆرته‌كه‌یان له‌و باره‌یه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى چه‌ند رۆژى تر رێكاره‌كان ته‌واو ده‌بن و پاره‌ى مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ مانگى پێنج ده‌نێردرێت، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، روونیكرده‌وه "وه‌ك وه‌فده‌كه ئاماژه‌ى پێكردووه 10 رۆژیان پێویسته، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌بێ كێشه وردبینى له لیسته‌كه ته‌واو ببێت، پاره‌كه ده‌نێردرێت".
زیاتر وتى "دواى ئه‌وه‌ش ده‌بێت لیستى مانگى شه‌ش پێشكه‌ش بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى مانگه‌كه‌ى تریش بنێرێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ى ته‌ممووزى 2024، له نووسراوێكدا محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق كه ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عیراقی كردووه، داواى كردووه مووچه‌ى مانگه‌كانى ئایار و حوزه‌یران بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان خه‌رجبكرێت تاوەکو ئەو کاتەى تێبینییەکانى دیوانى چاودێریى دارایی عیراق لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە چارەسەر دەکرێت.
پ ح ع