تەندروستی

حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون لە هه‌رێم تۆمار کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون لە هه‌رێم تۆمار کرا

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان حاڵەتێکی نوێی تووشبوون به‌ تای خوێنبەربوون لە هەولێر ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت "پیاوێكى ته‌مه‌ن 55 ساڵه‌ و له‌ ئێستادا دۆخى ته‌ندروستيى جێگیره‌".

دکتۆر سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بۆ مه‌دا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ حاڵەتێکی نوێی نه‌خۆشى تای خوێنبەربوون لە پارێزگاى هەولێر تۆمارکراوە، كه‌ پیاوێکی تەمەن 55 ساڵه‌ و خەڵکی سۆرانه‌، به‌ڵام لە هەولێر چاره‌سه‌رى پزیشكى وه‌رده‌گرێت".

وتیشى "ئه‌و پیاوه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ ئاژه‌ڵى هه‌بووه‌ و به‌هۆى به‌ركه‌وتنى به‌ ئاژه‌ڵه‌كانييه‌وه‌ تووشبووه‌".

سه‌باره‌ت به‌ دۆخى ته‌ندروستیی یاوه‌كه‌ش د. سه‌ركار  سورچی، روونیكرده‌وه‌ "له‌ ئێستادا تووشبووه‌كه‌ دۆخى تەندروستیی جێگیرە.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له‌ئەمساڵدا 2024، تاوەکو ئێستا هەشت حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، كه‌ یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه‌، ئه‌ویش پیاوێكى خه‌ڵكى قه‌زاى ئاكرێ بوو".

پ ح  ع
Qaiwan
Qaiwan